لە بەرواری (٢٠٢٤/٠٦/٢٤) و بە ئامادەبوونی هەر یەک لە بەڕێزان ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشت و گوزاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان و بەڕێز (هەژار مەجید عبدالقادر) بەڕێوەبەری ڕێگەپێدراوی کۆمپانیای هابیکا، واژۆ لەسەر گرێبەستی پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە - چەمچەماڵ کرا
لە درێژەی کار و چالاکییەکانمان کۆمپانیاکەمان هەستا بە واژۆ کردن لەسەر گرێبەستی پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە - چەمچەماڵ بە ئامادەبوونی هەر یەک لە بەڕێزان ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشت و گوزاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان و بەڕێز (هەژار مەجید عبدالقادر) بەڕێوەبەری ڕێگەپێدراوی کۆمپانیای هابیکا لە بەرواری (٢٠٢٤/٠٦/٢٤). کۆمپانیاکەمان هەڵدەستێت بە ئەنجام دانی پڕۆژەکە بە باشترین شێواز و بە ڕەچاو کردنی کۆد و ستانداردە ئەندازەییە نێودەوڵەتییەکان و هەوڵ دەدەین لە زووترین کاتدا پڕۆژەکە تەواو بکرێت.