لە بەرواری ٢٠٢٤/٠٩/١٨ بەڕێز (رەمک رمضان قادر) قائیمقامی قەزای چەمچەماڵ و شاندی یاوەری بەڕێزان (هێمن بەهجەت) بەڕێوەبەری ناحیەی ئاغجەلەر وە بەڕێز ئەندازیار ( هەڵگورد محمد) بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی ڕێگاوبانی چەمچەماڵ سەردانی ئۆفیسی کۆمپانیای هابیکا و ئۆفیسی (فەرمانگەی ئەندازیاری نیشتەجێی پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە چەمچەماڵ)یان کرد و لە نزیکەوە ئاگاداری کارو بەرەوپێشچوونی پڕۆژەکە بوون.

هەریەکە لە بەڕێز قائیمقامی چەمچەماڵ و شاندی یاوەریان سوپاس و پێزانینی خۆیانیان دەربڕی بۆ بەرداوەمی کاروچالاکییەکانمان و وێڕای ئەوەی کە وەک هەمیشە پشتیوانی و هاوکاری خۆیانیان دەربڕی بۆ هەر مەبەستێک کە ببێتە هۆی سەرخستنی پڕۆژەکە، جەختیان لەسەر پاڵپشتی ئیدارەی ناوچەکەش کردەوە بۆ بەرەوپێش چوونی پڕۆژەکەمان.
وەک هەمیشە کۆمپانیای هابیکاش بەڵێنی پێدان کە لە زووترین کاتداو بە جوانترین شێواز و بە پاڵپشتی ئیدارەی ناوچەکە ئەم پڕۆژەیە تەواو بکات و خەونی چەند ساڵەی بەڕێزیان و خەڵکی ناوچەکە بهەنێتە دی و بیخاتە خزمەتی خەڵک و دانیشتووانی ناوچەکە.