009647701523267 - 009647501523267 Info@habika.co

سەردانی کردنی بەڕێز (ئاری احمد قادر) بەڕێوەبەری گشتی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێمی کوردستان و شاندی یاوەری و بەڕێز (رەمک رمضان قادر) قائیمقامی قەزای چەمچەماڵ

لە بەرواری ٩/٧/٢٠٢٥ بەڕێز (ئاری احمد قادر) بەڕێوەبەری گشتی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێمی کوردستان و شاندی یاوەری و بەڕێز (رەمک رمضان قادر) قائیمقامی قەزای چەمچەماڵ و شاندی یاوەری، سەدرانی پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە چەمچەماڵیان کرد.

هەریەکە لە بەڕێزان بەڕێوەبری گشتی ئاوو ئاوەڕۆی هەرێم و قائیمقامی قەزای چەمچەماڵ و شاندی یاوەریان سوپاس و پێزانینی خۆیان دەربڕی بۆ بەردەوامی کارو چالاکییەکانی کۆمپانیەکەمان و بەردەوامی کارکردن لە پڕۆژەکەدا سەرەڕای ئەو بەربەست و کێشە گرفتانەی کە دووچارمان بۆتەوە.

وە هەردوولایەن دووپاتیان لە پشتگیری و یارمەتیدانی پڕۆژەکە کردەوە بۆ ئەوەی بە زووترین کات و باشترین شێواز کار و بارەکانی پڕۆژەکە تەواو بکرێت و بخرێتە خزمەتی بەرژەوەندی گشتی و دانیشتوانی ناوچەکە.