سەردانی کردنی پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە چەمچەماڵ لە لایەن بەڕێز قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان

لە بەرواری (٢٠٢٤/٠٦/٣٠) هەر یەک لە بەڕێزان قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان وە هەروەها بەڕێز دارا ڕەشید وەزیری پلاندانان و شاندی یاوەریان سەردانی پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە چەمچەماڵیان کرد بە مەبەستی بینینی لە نزیکەوەی کارکردن و جێبەجێ کردنی پڕۆژەکە.

سەردانی کردنی پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە چەمچەماڵ لە لایەن بەڕێز قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان
هەواڵی کۆمپانیا

بەسەرکردنەوەی پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە - چەمچەماڵ کە کۆمپانیاکەمان (کۆمپانیای هابیکا) هەڵدەستێت بە ئەنجامدانی لە لایەن بەڕێزان قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان وە هەروەها بەڕێز دارا ڕەشید وەزیری پلاندانان شامدی یاوەریان بۆ تاوتوێ کردنی گرنگی پڕۆژەکە بۆ سنووری قەزای چەمچەماڵ و گوند و ناحێکانی دەورووبەری و هەروەها تاوتوێ کردنی بەش و بڕگەکانی دیزاین و جێبەجێکردنی پڕۆژەکە و دڵنیاییان پێداین کە هاوکار دەبن لە بە ئەنجام گەیاندن و سەرخستنی پڕۆژەکەو بە هەوڵی هەردوو لایەن بە زووترین کات و باشترین شێواز پڕۆژەکە تەواو دەکرێت و دەبێتە هۆی حەوانەوەو ڕزگاربوونی دانیشتوانی ئەم ناوچەیە لە کێشەی کەم ئاوی.

05

گەڕانەوە بۆ ژووری هەواڵ

ژووری هەواڵی کۆمپانیا

ڕاگەیاندن و تێڕوانینی زیاتر لە ژووری هەواڵی کۆمپانیا.

سەردانی کردنی بەڕێز (ئاری احمد قادر) بەڕێوەبەری گشتی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێمی کوردستان و شاندی یاوەری و بەڕێز (رەمک رمضان قادر) قائیمقامی قەزای چەمچەماڵ
کار و چالاکی کۆمپانیا

سەردانی کردنی بەڕێز (ئاری احمد قادر) بەڕێوەبەری گشتی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێمی کوردستان و شاندی یاوەری و بەڕێز (رەمک رمضان قادر) قائیمقامی قەزای چەمچەماڵ

لە بەرواری ٩/٧/٢٠٢٥ بەڕێز (ئاری احمد قادر) بەڕێوەبەری گشتی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێمی کوردستان و شاندی یاوەری و بەڕێز (رەمک رمضان قادر) قائیمقامی قەزای چەمچەماڵ و شاندی یاوەری، سەدرانی پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە چەمچەماڵیان کرد.

بابەتەکە بە تەواوی بخوێنەوە
سەردانی کردنی بەڕێز قائیمقامی قەزای چەمچەماڵ و شاندی یاوەری
هەواڵی کۆمپانیا

سەردانی کردنی بەڕێز قائیمقامی قەزای چەمچەماڵ و شاندی یاوەری

لە بەرواری ٢٠٢٤/٠٩/١٨ بەڕێز (رەمک رمضان قادر) قائیمقامی قەزای چەمچەماڵ و شاندی یاوەری بەڕێزان (هێمن بەهجەت) بەڕێوەبەری ناحیەی ئاغجەلەر وە بەڕێز ئەندازیار ( هەڵگورد محمد) بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی ڕێگاوبانی چەمچەماڵ سەردانی ئۆفیسی کۆمپانیای هابیکا و ئۆفیسی (فەرمانگەی ئەندازیاری نیشتەجێی پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە چەمچەماڵ)یان کرد و لە نزیکەوە ئاگاداری کارو بەرەوپێشچوونی پڕۆژەکە بوون.

بابەتەکە بە تەواوی بخوێنەوە
واژۆ کردنی گرێبەستی پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە - چەمچەماڵ
هەواڵی کۆمپانیا

واژۆ کردنی گرێبەستی پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە - چەمچەماڵ

لە بەرواری (٢٠٢٤/٠٦/٢٤) و بە ئامادەبوونی هەر یەک لە بەڕێزان ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشت و گوزاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان و بەڕێز (هەژار مەجید عبدالقادر) بەڕێوەبەری ڕێگەپێدراوی کۆمپانیای هابیکا، واژۆ لەسەر گرێبەستی پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە - چەمچەماڵ کرا

بابەتەکە بە تەواوی بخوێنەوە