لێرەدەتوانی ئاگاداری دووا هەوحڵ و چالاکی کۆمپانیاکەمان بیت
لە بەرواری ٢٠٢٤/٠٩/١٨ بەڕێز (رەمک رمضان قادر) قائیمقامی قەزای چەمچەماڵ و شاندی یاوەری بەڕێزان (هێمن بەهجەت) بەڕێوەبەری ناحیەی ئاغجەلەر وە بەڕێز ئەندازیار ( هەڵگورد محمد) بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی ڕێگاوبانی چەمچەماڵ سەردانی ئۆفیسی کۆمپانیای هابیکا و ئۆفیسی (فەرمانگەی ئەندازیاری نیشتەجێی پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە چەمچەماڵ)یان کرد و لە نزیکەوە ئاگاداری کارو بەرەوپێشچوونی پڕۆژەکە بوون.
لە بەرواری (٢٠٢٤/٠٦/٣٠) هەر یەک لە بەڕێزان قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان وە هەروەها بەڕێز دارا ڕەشید وەزیری پلاندانان و شاندی یاوەریان سەردانی پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە چەمچەماڵیان کرد بە مەبەستی بینینی لە نزیکەوەی کارکردن و جێبەجێ کردنی پڕۆژەکە.
لە بەرواری (٢٠٢٤/٠٦/٢٤) و بە ئامادەبوونی هەر یەک لە بەڕێزان ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشت و گوزاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان و بەڕێز (هەژار مەجید عبدالقادر) بەڕێوەبەری ڕێگەپێدراوی کۆمپانیای هابیکا، واژۆ لەسەر گرێبەستی پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە - چەمچەماڵ کرا
ئەمڕۆ 10-5-2023 بەڕێز بێگەرد تاڵەبانى وەزیرى کشتوکاڵ و سەرچاوەکانى ئاو پێشوازى کرد لە بەڕێز هەژار مجید عبدالقادر بەڕێوەبەرى ڕێگەپێدراوى کۆمپانیاى هابیکا .
تەواوکردن و کۆتیهاتنی بڕگەی (ڕیپ ڕاپ،شێڵ،کلەی)،بەمەش گرنگترین قۆناغی پرۆژەکە کۆتایی هات
سەردانی بەڕێز (ئەکرەم احمد رسوڵ) بەڕێوەبەری گشتی بەنداو کۆگاکانی ئاوی هەرێم بەیاوەری بەڕێزان بەڕێوەبەری تەکنیکی و بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان و ی.ڕاگری کۆلێجی ئەندازیاری
ئەمڕۆ سەردانیکردنی هەردوو بەڕێزان فۆتۆگرافەری بەتوانا کاک کاروان یارەو کامێرامانی دیاری دەربەندیخان کاک بەختیار ساڵح بۆ پرۆژەی درووستکردنی بەنداوی دێوانە
لە درێژەی کاروچالاکییەکانی کۆمپانیای هابیکا دا لە ئێستادا کاردەکەین لە پرۆژەی نۆژین سیتی لە دەربەندیخان.