پڕۆژەی چاکسازی بەنداوی دەربەندیخان قۆناغی دووەم بریتییە لە چارەسەرکردنی ئەو زیانانەی کە بەر بەنداوی دەربەندیخان کەوتبوو بەهۆی بومەلەرزەی ساڵی 2017 کە ڕوویدا ئەویش لەقۆناغی دووەمدا بریتبوو لە چێککردنەوەی بناغەی بەنداوەکە لە گەڵ تیمێکی شارەزای بیانی ئەویش بە ئەنجامدانی کاری بۆرهۆڵ لێدان لە بناغەی بەنداوەکە , چاککردنی ڕیپڕاپی بەنداوەکە , فراوانکردنی ڕێگایی لای ڕاستی بەنداوەکە , دروستکردنی دەروازەیەک بۆ بەنداوی دەربەندیخان .کۆمپانیاکەمان توانی لە ماوەیەکی کورتدا سەرجەم ئەو کارانەی ئاماژەی پێدراوە بە جوانترین و باشترین شێوە ئەنجام بدات و بەنداوەکە بخاتەوە خزمەت هاوڵاتیانی ناوچەکە و سیمایەکی جوان بە بەنداوەکە ببەخشێت.

چاکسازی بەنداوی دەربەندیخان قۆناغی دووەم
پڕۆژەی چاکسازی بەنداوی دەربەندیخان قۆناغی دووەم بریتییە لە چارەسەرکردنی ئەو زیانانەی کە بەر بەنداوی دەربەندیخان کەوتبوو بەهۆی بومەلەرزەی ساڵی 2017 کە ڕوویدا...
- خاوەنی پڕۆژە
- کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو
- جۆری پڕۆژە
- بەنداو
- شوێن
- پارێزگای سلێمانی - قەزای دەربەندیخان


