بەنداوى چەمەرگە ئەکەوێتە پارێزگاى هەولێر ، بەنداوەکە بە خؤڵ دروست کراوە بەرزیەکەى ١٧م و درێژى ٢٥٠م و پانى بەنداو لەسەرەوە ٧ مەترە ، تواناى گلدانەوەى ١.٥ ملیۆن مەتر سێجا ئاوى هەیە ، بۆ دابین کردنى ئاوى خواردنەوە بۆ گوندنشینانى دەوروبەرى بەنداوەکە و ئاژەڵەکانیان سوودى لێ وەردەگیرێت ، هەروەها بۆ کشتوکاڵ و بەخێوکردنى ماسیش...
پرۆژەى بەنداوى چەمەرگە لە پارێزگاى هەولێر لە لایەن کۆمپانیاى کۆنستراکتیاى ڕۆمانى گرێبەستى بۆ کرا و دەست بەکارکردن کرا ، بەهۆى شەڕى داعش و قەیرانى دارایى بۆ ماوەى ٨ ساڵ کارکردن لە بەنداوەکە وەستا ، وەک کۆمپانیاى هابیکا گرێبەستى لاوەکیمان لەگەڵ کۆمپانیاى هایدرۆکۆنستراکتیا ئەنجام دا بۆ تەواو کردنى پرۆژەکە و پرۆژەکەمان بە ئەنجام گەیاند .پرۆژەکە ئاوى خواردنەوە بۆ گوندنشنیانى نزیک بەنداوەکە و ئاژەڵەکانیان دابین دەکات ، بۆ کشتوکاڵ و ئاودێرى بەکاردەهێنرێت ، دەکرێت دەریاچەکەى بۆ بەخێوکردنى ماسى سوودى لێ وەربگیرێت.



